Skip to the content

سەفین دزەیى پێشوازىی لە بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن لە هەرێمى کوردستان کرد

سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە رۆژی یەکشەممە ٢٩ کانوونی دووەمی ٢٠٢٣،  پێشوازیی لە میکیهیرۆ ئەراکاوا بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن لە هەرێم کرد.
 لە دیدارێکەدا تیشکیان خستە سەر پەیوەندیی دوولایەنە و  گفتوگۆ لەبارەی ئاستی پەیوەندییە هەنووکەییەکان کرا و خواستی دوولایەنە بۆ پەرەپێدانی زیاتر لە بوارە جیاجیاکان دووپات کرایەوە، بە تایبەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتی ژاپۆن لە بوارە جیاوازەکاندا.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکان بەناوی حکومەتی هەرێمەوە سوپاسیی هاوکاری و پڕۆژەکانی حکومەتی ژاپۆن لە هەرێم کرد، بە تایبەتی ئەو پرۆژانەی لە ڕێگای ئاژانسی جایکاوە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن و،  هیوای خواست ئەم پڕۆژانە بەردەوام بن کە هۆکارێکە بۆ زیاتر سوود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی وڵاتی ژاپۆن.
بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەری وڵاتى ژاپۆن پیداگیریی لەسەر بەردەوامبوونی لە هاوکارییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
فراوانکردنی ئاستی پەیوەندییەکان و رەوشى هەنووکەیی عیراق و پێشهاتە ناوخۆییەکان بەشێکی دیکەی گفتوگۆی کۆبوونەوەکە بوو.