سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی شانشینى ئوردنى هاشمى لە هەرێم دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فوئاد خازر ئەلمەجالی، کونسوڵی گشتیی شانشینى ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی ئەمنی و ئاسایش لە عێراق و ناوچەکە بەگشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا، هاوکات تیشکیان خستەسەر دۆخی ناوخۆیی و گشتیی لە هەرێم.
هەردوولا بە بایەخەوە باسیان لە دۆستایەتی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و گەلی ئوردن کرد و ئاستی پەیوەندی و هەماهەنگییە دوولایەنەکان بەرز نرخێندرا، خواستی هاوبەشیان بۆ پەرەپێدان و بەهێزترکردنی زیاتر دووپاتکردەوە لە سەرجەم بوارەکان بەتایبەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونى یەکتر.