Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە هاوەڵیی دابان شه‌ده‌ڵه،‌ جێگری بەرپرسی فه‌رمانگه ‌و فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هەرێمی كوردستان له‌ بەغدا و شاندی یاوەریان، گەیشتنە بەغدا و بە جیا لەگەڵ هەریەک لە د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقی فیدراڵ، د.فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌رەوه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ و هەردوو جێگرەکەی، به‌حر علوم و عومه‌ر به‌رزنجی، هەروەها جێگری باڵیۆزی ئه‌مەریكا لە عێراق، حەیدەر العیزارى، بەرپرسی بەشی ئەورووپا کۆ بوونەوە و لە دواییدا نوێنه‌رایەتیی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان له‌ بەغدایان بەسەر کردەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا باس لە هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یزیاتر له‌ نێوان داموده‌زگاكانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراقی فیدراڵ كرا و تاووتوێی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرا.

بۆ بینینی ڤیدیۆی هەاڵەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

https://youtu.be/fg2wGJTXJ7s