Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازیی لە بەرپرسی کاتیی نووسینگەى باڵیۆزخانەى کەنەدا کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ى تەممووزی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، پێشوازیی لە دان باربەر، بەرپرسی کاتى نووسینگەى باڵیۆزخانەى کەنەدا لە هەولێر و کۆلین لەیک، ڕاوێژکارى سیاسی و ئابوورى لە باڵیۆزخانەى کەنەدا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بەرپرسی فەرمانگە هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکانى خواست و پشتگیرى و هەماهەنگیى تەواوى فەرمانگەى دووپات کردەوە، هاوکات تیشک خرایە سەر پەیوەندیى دوولایەنەى نێوان هەرێمی کوردستان و کەنەدا و جەخت لە پتەوکردنى ئەو پەیوەندییانە کرایەوە.

دان باربەر، ڕایگەیاند هەوڵ دەدات لە ماوەى کارکردنى وەک بەرپرسی کاتیی نووسینگەى باڵیۆزخانەى وڵاتەکەى لە هەولێر پەرە بە پەیوەندییەکان بدات لە بوارە جیاوازەکاندا.

تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە باسکردنی پەرەسەندنە سیاسییەکان و بارودۆخى هەنووکەییی هەرێمى کوردستان و پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا بوو.