Skip to the content

ڕاگەیەندراوێک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو بێڕێزییە دەکات کە بۆ دووەم جارە بەرانبەر بە قورئانی پیرۆز لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید دەکرێت؛ هاوکات پەلاماردانی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سەرکۆنە دەکات، کە ئەمەشیان دژی عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامەی ساڵی ١٩٦١ـی ڤیەننایە.

دوای ڕێکارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەش، هەڵپەساردنی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتیی حکومەت لە ستۆکهۆڵم ڕادەگەیەنێت.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
٢٠/٧/٢٠٢٣