Skip to the content

کونسوڵى گشتیی فەرەنسا بۆ دواجار سەردانی فەرمانگەى پەیوەندییەکانی دەرەوەى کرد

ڕۆژى چوارشەممە، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازیی لە ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کونسوڵى گشتیی فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان کرد کە بە بۆنەى کۆتاییهاتنى ئەرکەکەی و ماڵئاواییکردن سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کردبوو.

لە دیدارەکەدا بەرپرسی فەرمانگە بە ناوى خۆی و حکومەتى هەرێمى کوردستان هیواى سەرکەوتنى بۆ کونسوڵى گشتى خواست لە ئەرکى داهاتووى و هاوکات ئاماژەى بەوەدا کە پەیوەندیى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و وڵاتى فەڕەنسا لە ئاستێکى بەرزدایە و ڕۆڵى کونسوڵى گشتى لە ماوەى کارکردنى لە هەرێمى کوردستان بەرز نرخاند، لە زیاتر بەرەوپێشچوونى پەیوەندیی دوولایەنە.

کونسوڵى گشتیی فەرەنسا سوپاس و پێزانینى خۆى پێشکەش بە سەفین دزەیی و تەواوی ستافی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە کرد کە لە ماوەى کارکردنى، هاوکار و هەماهەنگ بوونە لە ئەرکەکانى و ئاماژەى بەوە دا کە ئەو ماوەیەى کارکردنى لە هەرێمى کوردستان دەبێتە یادگارییەکى جوان لە ژیانى دیپلۆماسیدا.

باسکردنی دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکە و پەیوەندیەکانى نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرى کۆتاییی دیدارەکەى نێوان هەردوو لا بوو.