سه‌فین دزه‌یی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی سوید له عێراق كۆبووەوە
![](/media/20218/ssss.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133304327010000000)
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، پێشوازيی له جێسیکا سڤاردسترۆم، باڵیۆزی سوید لە عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان و پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان له هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه به گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م گرفت و كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتن و ده‌ستوور كرا.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا جه‌خت له هەماهەنگی و هاوئاهەنگیی زیاتر له سه‌رجه‌م بواره‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی و سوودی هاوبه‌ش كرایه‌وه و خواستی دوولایه‌نه بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر خرایە ڕوو.