سەفین دزەیی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئازەربێجان لە بەغدا کرد
ڕۆژی چوارشەممە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ناسر مەمادۆڤ، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئازەربێجان لە بەغدا کرد.
لە دیدارێکدا، بیروڕا لەبارەی دوایین ڕووداوەکان و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕکرا، و تیشکخرایە سەر ئاستی پەیوەندییە دوولایەنەکان و پەرەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندییانە.
لە تەوەرێکی تردا، گفتوگۆ لەبارەی ئەگەری کردنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی ئازەربێجان لە هەرێمی کوردستان کرا و خواستی هاوبەش بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە داهاتوودا خرایە بەرباس.