Skip to the content

هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا خواستی هاوبەشی پێشخستنی پەیوەندییەکانیان هەیە

ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پێدرۆ مارتینێز، باڵیۆزى ئیسپانیا لە عێراق کرد.

لە سەرەتاى دیدارەکەدا بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوە پوختەیەکی لەسەر سیاسەتی حکومەتی هەرێم بۆ برەودان بە فراوانکردنی ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێشکەش کرد و ویستی هەرێمی کوردستانی بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسپانیا خستە ڕوو.

هەروەها ئاماژەى بەوە دا کە مەبەست لە سەردانەکەى بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکانە لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەتایبەت لەڕووى وەبەرهێنان و بازرگانى و هاندانى کۆمپانیا ئیسپانییەکان بۆ کارکردن لە هەرێمى کوردستان.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە خواستى حکومەتى هەرێمى دووپات کردەوە لە پتەوکردنى پەیوەندیى دوولایەنە لەگەڵ وڵاتى ئیسپانیا و پشتگیریى حکومەتى هەرێمى ڕاگەیاند لە پتەوکردنى پەیوەندیی ئابوورى و بازرگانى و کولتووری لەگەڵ ئیسپانیا.

لە تەوەرەیەکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە بارودۆخى ناوچەکە و پەیوەندییەکانى نێوان بەغدا و هەولێر کرد.