سەفین دزەیی لەگەڵ ژمارەیەک کونسوڵی فەخریی وڵاتان لە هەرێم کۆبووەوە
ڕۆژی دووشەممە، ١٣ى ئاداری ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هەریەک لە دارا جەلیل خەیات، کونسوڵی فەخریی دانیمارک، ئەحمەد جەلال، کونسوڵی فەخریی سریلانکا و ئیبراهیم سندی، کونسوڵی فەخریی قوبرس لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و پەرەسەندنەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم لەگەڵ جیهانی دەرەوە کرا. هاوکات تیشک خرایە سەر کار و ستراتیژی حکومەتی هەرێم بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان.
بەرپرسی فەرمانگە پێشوازی لە دەستپێشخەریی کونسوڵانی فەخری بۆ دروستکردنی پردی دۆستانە و پەیوەندیی بەهێز لەنێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ دانیمارک و قوبرس و سریلانکا کرد و کار و هەوڵەکانییانی لەو پێناوەدا بەرز نرخاند.