سەفین دزەیی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرنامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە USIP کۆبووەوە
ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی ئاداری ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرهەنگ سالار، بەڕێوەبەری بەرنامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەیمانگەی ئاشتی ئەمەریکی (USIP) کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆی بابەتە هەرێمی و جیهانییەکان، چالاکییەکانی ئێستا و پڕۆژەکانی USIP لە هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگی و بایەخی سەقامگیریی ناوچەکە و گەڕاندنەوەی متمانە و ئاشتی لەنێوان پێکهاتە جیاجیاکان کرایەوە.
دزەیی پشتیوانیی بەردەوام و بەشدارییەکانی پەیمانگای ناوبراوی لە هەوڵە گشتگیرەکان بۆ پێشخستنی ئاشتی و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بەرز نرخاند.