Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ ژمارەیەک کونسوڵی فەخریی وڵاتان لە هەرێم کۆبووەوە

‏ڕۆژی دووشەممە، ١٣ى ئاداری ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هەریەک لە دارا جەلیل خەیات، کونسوڵی فەخریی دانیمارک، ئەحمەد جەلال، کونسوڵی فەخریی سریلانکا و ئیبراهیم سندی، کونسوڵی فەخریی قوبرس لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

‏لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و پەرەسەندنەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم لەگەڵ جیهانی دەرەوە کرا. هاوکات تیشک خرایە سەر کار و ستراتیژی حکومەتی هەرێم بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان.

‏بەرپرسی فەرمانگە پێشوازی لە دەستپێشخەریی کونسوڵانی فەخری بۆ دروستکردنی پردی دۆستانە و پەیوەندیی بەهێز لەنێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ دانیمارک و قوبرس و سریلانکا کرد و کار و هەوڵەکانییانی لەو پێناوەدا بەرز نرخاند.