Skip to the content

لە ئیتالیا بە ئامادەبوونی گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاهەنگێکی تایبەت بە جێژنی نەورۆز ساز کرا

سەر لە ئێوارەی ڕۆژی ٢١/٣/٢٠٢٣، نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتالیا، ئاهەنگێکی تایبەت بە جەژنی نەورۆز بەڕێوە چوو.
لەو بۆنەیەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتار و کەسایەتییە گرنگە سیاسییەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئیتالیا و باڵێۆزی چەندین وڵاتی دونیا بانگهێشت کرابوون، بەرنامەکان بە سروودی نیشتمانی و نەورۆز دەستی پێ کرد.
لەو بۆنەیەی نوێنەرایەتیی حکومەت لە ئیتالیا کە نوێنەری سەرۆکوەزیران ئەو وڵاتە و بەرپرسی دامودەزگا جیاوازەکانی ئیتالیا بەشدار بوون، وتاری حکومەتی کوردستان لە لایەن ڕێزان حەمەساڵحی بەرپرسی نوێنەرایەتی خوێندرایەوە و تیایدا باسی نەورۆزی بۆ میوانەکان کرد و دواتر سوپاسی هەموو ئەو کەسایەتی و وڵاتانەی کرد کە هاوکاری بازرگانی و ئابووری و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بوون لە ماوەی ڕابردوو و ڕۆڵی پێشمەرگەشی بەرز نەرخاند لە تێکشکاندنی تیرۆریزم و دابینکردنی ئەمن و ئاسایشی هەرێم و ناوچەکە کە بووەتە شوێنگە و لانەیەکی ئارام بۆ سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوە جیاوازەکان.