Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەرپرسى ئاژانسى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP کۆ بووەوە

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ ئاوکى لۆتسما، بەرپرسى ئاژانسى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP لە عێراق کۆ بووەوە.

لە دیدارەکەدا کە جێگرى بەرپرسى UNDP ئامادە بوو، بەرپرسی فەرمانگە سوپاسی ڕێکخراوی ناوبراوی کرد بۆ کار و چالاکییەکانیان لە هەرێم و هاوکارىکردنى ئاوارە و پەنابەران، هەروەها جەختیی لە پشتگیریی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێم کردەوە بۆ سەرخستنى بەرنامەکانیان لە هەرێم. هاوکات تیشکییان خستە سەر ڕێککەوتنی شنگال و گەڕانەوەی خەڵکەکەی بۆ زێدی خۆیان.

لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران و پرۆژەکانی ڕێکخراوی ناوبراو لە بواری پەرەپێدان و پرۆژە و چالاکییەکانیان لە هەرێم کرا و بەرز نرخێندرا.

بەرپرسی ئاژانسى UNDP سوپاسی حکومەتی هەرێم و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد بۆ هاوکاری و کارئاسانی بۆ بەڕێوەچوونى کارەکانیان.