Skip to the content

هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى نەمسا خوازیارى پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازىی لە ئەندریا ناسی، هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى نەمسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بەرپرسی فەرمانگە خۆشحاڵیی خۆى دەربڕى و پوختەیەکى لەبارەى پرسە هەنووکەییەکان و دۆخى گشتیی ناوچەکە باس کرد. هاوکات دووپاتى کردەوە کە حکومەتى هەرێم بە گرنگییەوە دەڕوانێتە برەودان بە پەیوەندیى دوولایەنە و هەماهەنگىی زیاتر لە داهاتوودا لە بوارە جیاکان و پەرەپێدانی بەرژەوەندیى هاوبەش.

هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى نەمسا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆى دەربڕى بە دووبارە چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگە و ئاماژەى بە پتەوکردنى پەیوەندیى دوولایەنە و ویستى وڵاتەکەى بۆ پێشخستنى پەیوەندییەکان خستە ڕوو.

باسکردن لە دوایین پرسە ناوخۆییەکانى هەرێمى کوردستان و پەیوەندى لەگەڵ بەغدا تەوەرى کۆتایی دیدارەکە بوو.