بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسوڵى گشتى ئەردەن لەهەرێم کرد.
ڕۆژى پێنجشەممە ١٦ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیشوازى لە فوئاد خازر المجالى، کونسوڵى گشتى وڵاتی ئەردەن لە هەرێمى کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئەردەن و هەوڵەکانى فراوان کردنى ئەم پەیوەندییانە لە بوارە جیاجیاکان و هەردوولا بیروڕایان لەبارەی ڕووداو و ئاڵەنگارییەکانی ناوچەکە گۆڕییەوە.
پەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەیی حکومەتى هەرێمى دەربڕى بۆ هەموو جۆرە هاوکاریەک بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەپێناو سوود و بەژەوەندی هەردوولا.
لەلایەن خۆیەوە کونسوڵى گشتى ئەردەن باسی لە پەیوەندی بەهێزی نێوان ئەردەن و هەرێمى کوردستان و کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونى ئەو پەیوەندییانە بە نیازن چالاکى جۆراجۆر لە بوارەکانى خوێندن و ئابووریی و بازرگان ئەنجام بدەن.