سەرۆکی ئەنجومەنی کاری عێراق- بەریتانیا پێشوازی لە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دەکات
باڕۆنێس ئێما نیکڵسن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی لۆردات و سەرۆکی ئەنجومەنی کاری عێراق-بەریتانیا IBBC له ئه‌نجومه‌نی لۆرداتی شانشینی یه‌کگرتوو پێشوازی له سه‌فین دزه‌یی، سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد.
له دیدارێکدا به ئاماده‌بوونی کاروان جمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا و ژمارەیەك لە خاوه‌ن کار و نوێنەرانی کۆمپانیا بەریتانیاکان، بارۆنێس نیکلسۆن، پوخته‌یه‌کی له‌سه‌ر کاری ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان و هه‌وڵه‌کانیان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان خسته‌ڕوو.
له‌به‌رامبه‌ردا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێزانینی خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی کاری به‌ریتانی ده‌ربڕی و هاوکات کورته‌یه‌کی لەبارەی دۆخی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و تیشكی خستە سەر ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان و ده‌رفه‌ته‌کانی کار لە هەرێمی کوردستان.
هەر لە دیدارەکەدا، سەفین دزەیی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمدا بەمەبەستی هەمەچەشن کردنی داهات و سەرچاوەکانی ئابوری هەرێم و زیاتر گه‌شه‌پێدانی که‌رتی تایبه‌ت و داواشی لە کۆمپانیا و سەرمایەداران کرد سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سەقامگیری هەرێم و ده‌رفه‌ته‌کانی کار و بازرگانی ببینن، و وه‌به‌رهێنان بکه‌ن لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و سوود لە ژینگەی متمانەپێکراوی هەرێم ببینن.