سەفین دزەیی لە بەریتانیا لەگەڵ وه‌زیری کابینه‌ی سێبه‌ر بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوڕێیه‌تی کاروان جمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا سه‌ردانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیای کرد و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار وەین دەیڤد، وەزیری کابینه‌ی سێبه‌ر بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا پێشوازی لێ‌کرا.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی کوردستان کراو تیشک خرایه سه‌ر ئاست و لایه‌نه‌کانی هه‌ماهه‌نگی و په‌ره‌پێدانی زیاتریان.
هه‌ر له دیداره‌که‌دا دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان خرایه ڕوو، هاوکات تیشک خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدڕاڵ و جەخت لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی ئاسته‌نگی و گرفته به‌رده‌وامه‌کان کرایەوە له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسی وڵاتی بەریتانیا بە گشتی و پارتی کاری بە تایبەتی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان، جەختیشی لەسەر گرنگیی به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگییه‌کانی به‌ریتانیا کرده‌وه بۆ هه‌رێمێکی کوردستانی به‌هێز لە پێناو سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە عێراق و ناوچەکەدا.
لەلای خۆیەوە وەین دەیڤد، خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و ئەوەی دووپات کردەوە کە پارتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیری‌کردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و بەردەوامیدان بە هەماهەنگی نێوان هەردوولا بەمەبەستی بەهێزترکردنی پەیوەندیە دوولایه‌نه‌کان و فروانکردنی بواره‌کانی هه‌ماهه‌نگی.