Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخراوی دەستپێشخەری هاریکاری پزیشکی نەرویجی کۆبووەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کورستان، لەگەڵ گێر فیڵد، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخراوی دەسپێشخەری هاریکاری پزیشکی نەرویجی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی ڕێکخراوی ناوبراو باسی لە ئەزموون و کاری ڕێکخراوەکەیان کرد لە بواری هاوکاری مرۆیی و پرۆژەکانیان بە گشتی لە هەرێمی کوردستان بۆ ئاوارە و پەنابەران و پرۆژە و هاوکارییەکانیان لە بواری پزیشکی لە هەرێمی کودرستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی.

سەفین دزەیی پێزانینی خۆی بۆ ڕێکخراوی ناوبراو دەربری و پوختەیەکی لەسەر بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد و هیوای خواست پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێت و جەختیشی لە پیشتوانی مرۆیی زیاتر بۆ کۆمەڵگەی خانەخۆی کردەوە.