Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ کۆبووەوە

رۆژی چوارشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، پێشوازی لە سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی هاوکاری و کۆدەنگی نێوان هەموولایەک کردەوە بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و پێویستی پەرەپێدانی دیالۆگی بونیادنەر لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور و یاسا، بە شێوەیەک کە مافی هاووڵاتیان بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیشەوە دەستەبەر بکات.

 لەلایەن خۆشییەوە سەفین دزەیی، پشتیوانی خۆی بۆ دیدگای سەرۆک کۆمار دەربڕی و ئاماژەی بە گرنگی وتووێژی نێوان هەردوولا کرد، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەشێوەیەک لە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولادا بێت.