سەفین دزەیی لەگەڵ سەرۆکی ئەکادیمیای دیبلۆماسی نێوەدەوڵەتی بەریتانیا کۆدەبێتەوە
لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ ووڵاتی بەریتانیا، رۆژی سێشەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ دۆمێنیك شڕۆیدەر، سەرۆکی ئەکادیمیای دیبلۆماسی نێودەوڵەتی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کۆبۆوە.
لە دیدارەکەدا کە کاروان جمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ئامادەبوو، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کورته‌یه‌کی لەبارەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ئه‌رک و ڕۆڵی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان لەگەڵ جیهانی دەرەوە پێشکەش کرد.
سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەدا کە ئه‌زموون و کاری دیبلۆماسی هه‌میشه له گه‌شه‌کردندایه و خواستی خۆشی ده‌ربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگی و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموون له‌گه‌ڵ ئەکادیمیای دیبلۆماسی نێودەوڵەتی بەریتانیا بەمەبەستی گەشەدان بە توانا دیبلۆماسیەکانی کادرانی هه‌رێمی کوردستان.
سەرۆکی ئەکادیمیای دیبلۆماسی نێودەوڵەتی بەریتانیا کورته‌یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌کادیمیای دیبلۆمسی خسته‌ڕوو و باسی لە چۆنێتی پێگه‌یاندنی تواناکانی بواری دیبلۆماسی له ناو وه‌زاره‌ت و نێرده دیبلۆماسییه‌کانیان له جیهان کرد، لەو سۆنگەیەشەوە ژمارەیەك پێشنیار و پیروڕا ئاڵوگۆڕکرا تایبه‌ت به گه‌شه‌پێدانی بواری دیبلۆماسی و برەودان بە توانا دیبلۆماسییەکان و جەختیشی لەسەر هەماهەنگی بەردەوام کردەوە لە داهاتوودا.