Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

رۆژی سێشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەزمی حزووری، کونسوڵی گشتی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی فەرمانگە و کونسوڵی گشتی فەلەستین باسیان لە دوایین ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شەڕی نێوان فەڵەستین و ئیسڕائیل کرد و بارودۆخی غەزە بە تایبەتی و ناوچەکە بەگشتی یەکێکی تر بوو لە تەوەری گفتوگۆکانی نێوانیان.
سەفین دزەیی، هاوخەمی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هاووڵاتیانى سڤیل لە کەرتی غەزت دەربڕی کە لە شەڕو پێکدادانەکانی ئێستادا بوونەتە قوربانی و هیوای خواست بە زووترین کات بە ڕێگای ئاشتی کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێنرێت و خەڵکى سڤیل و نەخۆشخانە و دامەزراوە مەدەنییەکان نەکرێنە ئامانج.