Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ یاریدەدەری سکرتێری گشتی و سەرۆکی تیمی (UNITAD) کۆبووەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی تشرینی دووەمی٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کریستیان ڕیچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی و سەرۆکی تیمی (UNITAD) کۆبووەوە.

کریستیان ڕیچەر، باسی لە پڕۆژەکانی ڕێکخراوەکەیان لە هەرێمی کوردستان وعێراق کرد و باسی لە بابەتی پێشێلکاری یاسای مافەکانی مرۆڤ کرد کە دەبێت هەمووان بە یەکەوە کاری بۆ بکەن بۆ ڕێگری کردن لە ئەنجامدانی تاوانی ڕێکخراو.

ڕیچەر تیشکیشی خستە سەر هاوکارییەکانی یونیتاد بۆ پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق و لەم بارەیەوە گوتی ''دەتوانین هاوکار بین بۆ بەدواداچوونی ئەو تاوانانەی داعش ئەنجامی داوە''.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسی تیمی یونیتادی لە هەرێمی کوردستان و تەواوی عیراق کرد بۆ ئەنجامدانی بەرنامە و چالاکیەکانییان و جەختیشی لە گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە پەیوەنددارەکانی حکومەتی هەرێم و تیمی یونیتاد کردووە.