وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سهردانی نوێنەرایهتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە تاران کرد
ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ۲۸ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۳، عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە تاران سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن نازم عومهر دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم و سەلام عارف رشدی، جێگری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە تاران و ستافی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئامانجی سەردانەکەی بۆ وڵاتی ئێران ڕوونکردەوە و تیشک خستە سەر گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.
شاندی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕۆژی یەکشەمە رێکەوتی ۲٦ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۳، به بانگهێشتی فهرمی بهرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، سهردانی شاری تارانیان کرد و لە سەردانەکەیان دا چەندین یدارو کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.