بەرپرسی فه‌رمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی له شاندێكی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان كرد
![](/media/22876/img_1213.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133420259580000000)
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان- لقی هه‌ولێر بە سەرۆکایەتی شێرزاد بورهان، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتییەکە کرد.
له دیداره‌كه، گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌جێندا و چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه و ڕۆڵ و به‌شدارییان له پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی کوردستان كرا.
له ته‌وه‌رێكی تردا کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایه‌سه‌ر سەر دۆخی گشتیی ناوچه‌كه و ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كان له بواری ئابووری و سیاسیی و مرۆیی‌دا.