سەفین دزەیی لەگەڵ جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە
![](/media/22907/391600544_891395042344411_8821050012312231820_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133420919730000000)
ڕۆژى سێشەممە ١٧ تشرینی یەکەی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى لە غولام محەمەد ئیسحاقزای، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری نیشتەجێ و کاروباری مرۆیی لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکە باس لە دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاریکاری و پشتیوانیکردنی باشتر کرایەوە.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە کاروچالاکیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە هەماهەنگی زیاتر لە نیوان ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەو تەواوى دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێم کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هەمیشە هاوکارە بۆ ئاسانکاری کارەکانیان و هەروەها باسى لە بارۆدوخی ئاوارە و پەنابەران کرد و جەختی لە هاوکاری کۆمەڵگەی خانەخۆیی کردەوە.
لەلایەن خۆیەوە غولام محەمەد، باسی لە پڕۆژە هەنووکەیی و ستراتیژییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.