Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ نوێنەری یونسکۆ لە عێراق کۆبووەوە

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پاولۆ فۆنتانی، نوێنەری یونسکۆ لە عێراق، باسیان لە بەرنامەی ڕێکخراوەکە و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت و پاراستنی شوێنە کەلەپووریەکان و بواری ڕۆشنبیری و پەروەردە کرد.

لە دیدارەکەدا، سەفین دەزیی، سوپاس وپێزانینی خۆی ئاڕاستەی یونسکۆ بۆ کار وچالاکیەکانیان لە هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردە و پڕۆژەکانیان بۆ پاراستنی شوێنی مێژوویی و کەلەپووری کرد.

هەروەها دزەیی، چەند پێشنیار و بۆچوونێکی هەبوو بۆ چۆنیەتی جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانیان و جەختی لە گرنگی پاراستنی شوێنەوارە مێژوویی و نیشتمانییەکان لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

نوێنەری یونسکۆ لە عێراق، باسی لە شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستان و کارەکانیان بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووە کەلەپووریەکان کرد، و بەردەوامی کارەکانییان لە پڕۆژەکانی قەڵای هەولێر و نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی شوێنەوارە گرنگەکان دووپاتکردەوە.