تاوتوێی پەیوەندییە بارزگانی و کشتوکاڵییەکانی نێوان هەولێر و مەدرید کرا
![](/media/23080/1-25.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133426102460000000)
رۆژی دووشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریان بە ئامادەبونی د.دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا، لەگەڵ پاڕێزگاری مورسیا خۆسێ بالێستا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا بە تایبەت لەبوارەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و بازرگانی ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و کاری هاوبەش و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتوی وڵاتی ئیسپانیا.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا داوا کرا هانی کۆمپانیا و سەرمایەدارانی ئیسپانیا و کۆمپانیاکانی شاری موریسا بدرێت بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان و سەرمایەگۆزاری بکەن.