Skip to the content

سەرۆکی هەرێمی مۆرسیا و پارێزگاری لۆرکا سەردانی ستاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ئیسپانیا کرد

ڕۆژی دووشەممە ۲٣ی تشرینی یەکەمی ۲٠۲۳، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا کە پێکهاتبوو لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئامادەبونی د.دارەوان حاجی حامد، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا بەشداریان لە ٥٦هەمین پێشانگای SEPOR ی نێودەوڵەتی بۆ کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی لە شاری لۆرکای وڵاتی ئیسپانیا کرد.

لە پێشەنگاکەدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ستاندێکی تایبەت بە خۆیان هەبوو کە بووە هۆی دڵخۆشی و سەرنج ڕاکێشانی بەشداربوان.

دواتر شاندی حکومەت لەلایەن فێرناندۆ لۆپێز میراس، سەرۆکی هەرێمی مورسیا و فولجینسیۆ گیل جۆدار، پارێزگاری لۆرکا پێشوازی کران و پاشان سەردانی ستاندی حکومەتی هەرێم یان کرد.

لە پێشەنگاکەدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاویان بە چەندین کۆمپانیا و وەبەرهێنەری گەورەی ئیسپانی کەوت کە بەشداربوون لە پێشانگاکە، بەمەبەستی پێشکەشکردنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بانگهێشتکردنیان بۆهەرێمی کوردستان تا سەرمایەگوزاری لە سێکتەری کشتوکاڵی و بازرگانی پیشەسازی ئەنجام بدەن.

نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا کردنەوەی پێشەنگاکەی کردە دەرفەتێک بۆ ئەوەی هانی چەندین کۆمپانیای ئیسپانی بدەن بە مەبەستی وەبەرهێنان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.