سەفین دزەیی لەگەڵ بەرپرسی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە
ڕۆژى چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ یۆکۆ فۆجیمورە، بەرپرسی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
سەفین دزەیی، سوپاسی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کرد بۆ ئەو پڕۆژانەی کە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدەن و چەند پێشنیارێکیشی کرد بۆ زیاتر فراوانکردنی بەرنامە و پڕۆژەکانیان کە زیاتر لەگەڵ پێداویستییەکانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان بگونجێن، وەک خول و ڕاهێنان و دەرفەتی کار بۆ گەنجان.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئاماژەی بە بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران و دیاردە و هۆکارەکانی کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە کرد.
لەلایەن خۆیەوە د.یۆکۆ فۆجیمورە، باسێکی لە پڕۆژە و کارەکانی رێکخراوەکەیان لە هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئاوارە و پەنابەران و سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەیشی کرد بۆ ئاسانکاریی کردن بۆ کارەکانیان و ئامادەییی خۆیان دەربری بۆ هاوکاریی زیاتر لە بوارە جیاجیاکان.
لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە زیادکردنی هۆشیاریی خەڵک و گەنجان بۆ بەرەنگاربوونەوە و کەمکردنەوە کۆچی نایاسایی کردەوە.