Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە

ڕۆژى سێشەممە ١٧ تشرینی یەکەی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى لە غولام محەمەد ئیسحاقزای، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری نیشتەجێ و کاروباری مرۆیی لە عێراق کرد.
 
لە کۆبوونەوەکە باس لە دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاریکاری و پشتیوانیکردنی باشتر کرایەوە.
 
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە کاروچالاکیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە هەماهەنگی زیاتر لە نیوان ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەو تەواوى دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێم کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هەمیشە هاوکارە بۆ ئاسانکاری کارەکانیان و هەروەها  باسى لە بارۆدوخی ئاوارە و پەنابەران کرد و جەختی لە هاوکاری کۆمەڵگەی خانەخۆیی کردەوە.
 
لەلایەن خۆیەوە غولام محەمەد، باسی لە  پڕۆژە هەنووکەیی و ستراتیژییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.