Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ لێژنەی باڵای بەدواداچوون بۆ دەستى کارى بیانی کۆبووەوە

رۆژی دووشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لێژنەی باڵای بەدواداچوون بۆ دەستى کارى بیانی سەر بە ئەنجومەنی وەزیران، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانی دەرەوەیان کرد و لەلایەن سەفین دزەیى، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبوونەکەدا تاوتوێی سەرجەم خاڵەکانی بڕیارەکە کراو هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ڕێکخستنەوەی دەستی کاری بیانی و دابینکردنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنەوەیان لە ژێر چەتری یاساو ڕێنمایی تایبەت بە ماف و ئەرکەکانیان.