Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى نەمسا لە عێراق کۆبووەوە

رۆژی یەکشەممە ٢٢ ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى لە ئەندریا ناسی، هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى نەمسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و نەمسا و جەختیش لە برەودان بە ئاستى پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکان کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەفین دزەیی، پوختەیەکی لەسەر سیاسەت و تێڕوانینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە فراوانکردنی بازنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خستەڕوو و رایگەیاند:''پێشوازی لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان.''

لەلایەن خۆیەوە ئەندریا ناسی ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی بە گرنگیەوە دەڕوانێتە فراوان کردنى پەیوەندى دوو لایەنە لەگەڵ عێراق و هەریمى کوردستان لەسەر ئاستى فەرمى و بوارەکانی بازرگانى و ئابوورى و خوێندنى باڵا و چەندین و بوارەکانى دیکە و هیواى خواست لە داهاتوودا پەیوەندییەکانیان زیاتر بەرەوپیش بچن.

لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە باس لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیەکانى نێوان هەولێر بەغدا و چەند پرسێکی دیکە کرا.