Skip to the content

سەفین دزەیی لەگەڵ یاریدەدەری پێشووتری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە

رۆژى چوارشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕۆبێرت لامب، یاریدەدەری پێشووتری وەزیری دەرەوە ئەمریکا و کۆکەرەوەی پوولی پۆستە لەگەڵ هاوسەرەکەی کۆبووەوە.

لە دیدارەکە، ڕۆبێرت لامب خۆشحاڵی خۆی بە پێشوازیکردن و سەردانکردنی هەرێمی کوردستان دەربڕی و پووختەیەکی لەبارەی سەرەدانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و لە نزیکەوە ئاشنابوون بە خاک و مێژووی گەلی کوردستان خستەڕوو.

لە بەرامبەردا، سەفین دزەیی، هیوای لەشساغی و تەمەن درێژی بۆ خواست و دووپاتی لە دۆستایەتی بەردەوامی دوولایەنە کردەوە.