Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەمجەد عەلی، باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد کە بە مەبەستی ماڵئاوایی کردن سەردانی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کردبوو.

باڵێۆزی پاکستان سوپاسی خۆی و کۆماری پاکستانی بە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە راگەیاند لە پای هاوکاریکردن و هەماهەنگی کردن لە راپەراندنی کارووبارەکان. 

لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە پێکەوە کارکردن لە روووی ئابووری و بازرگانی و پتەوترکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان کردەوە.

سەفین دزەیی، وێرای سوپاس و پێزانین بۆ باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کە ڕۆلی هەبوو لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەردوولا، هیوای سەرکەوتنی لە کاری داهاتوویدا بۆ خواست.