سەفین دزەیی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن لە هەولێر کرد
رۆژی یەکشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئاراکاوا میکیهیرۆ، بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن لە هەولێر کرد.
لە کۆبوونەوەکە باس لە گرنگی و بایەخی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان و فراوانکردنی بوارەکانی هەماهەنگیکردن کراو، هاوکات بیروڕا لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان و ڕووداو و پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و جەختیش لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.