سەفین دزەیی پێشوازی لە تۆڕکیلد بیگ بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تۆڕکیلد بیگ، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروبۆچوون لەبارەی دوایین پێشهات و ڕووداوەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و هەردوولا جەختیان لە فراوانکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە بوارە جیاوازەکان کردەوە.
بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوڕوپا لە هەرێمی کوردستان سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ کارئاسانی و ڕێگەدان بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو ناوچانەی کە پێویستن.
سەفین دزەیی، ڕۆلی یەکێتی ئەوڕوپای بەرز نرخاند لە هاوکاری کردنی ئاوارە و پەنابەران و پشتگیری کردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە سەخت و دژوارەکان و هیوای خواست کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی ڕۆلی زیاتر ببینێت بۆ ڕێگە گرتن لە توندو تیژی و فراوانبوونی پانتایی شەڕو ململانێکان لە ناوچەکە.