Skip to the content

شاندێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا سەردانی پەرلەمانی ئەوروپای کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣، شاندێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بەسەرۆکایەتی د.دلاوەر خالید ئاژگەیی، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا سەردانی پەرلەمانی ئەوروپای کرد.

شاندەکە لەگەڵ پرۆفیسۆر کۆستەر، ئەندامی لێژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا لە گرووپی سۆشیاڵ دیموکراتەکان کۆبووەوە. 

لە دیدارەکەدا بە تێروتەسەلی باسی بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و وردەکاری یاسای بودجە و پرسی هەناردەنەکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە، سەرەرای پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رێکەوتنی نێوان هەردوولا کرا.
  
رێکەوتنی شنگال و بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و تێروانینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی تری دیدارەکە بوون. 

د.دلاوەر ئاژگەیی، داوای کرد پەرلەمانتارانی ئەوروپا لە رێگەی کۆمسیۆنی ئەوروپا بەردەوام بن لە پشتگیری کردنی هەرێمی کوردستان لە پێناوی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە و بەتایبەتی لەو قۆناغە هەستیارەدا.