Skip to the content

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی و کەمال موسلیم کۆبووەوە

رۆژى یەکشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣، لە مەدرید، د.دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا پێشوازی لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریان بۆ ئیسپانیا کرد.

شاندەکە بەسەردانێکی فەرمیی لە وڵاتی ئیسپانیان و بڕیار وایە لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتى ئیسپانیا دیدارو گفتوگۆ ئەنجام بدەن.

نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت ئەم سەردانە کاریگەرى باشى دەبێت لەسەر پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئیسپانیا لەڕووى کشتوکاڵ و بازرگانى و پیشەسازىییەوە.