Skip to the content

ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری چیک لە هەولێر سازکرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کونسوڵگەری کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی وڵاتەکەیان لە هەولێر سازکرد.

 لە ڕێوڕەسمەکەدا سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وتارێکی پێشکەش کرد و بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی چیک و کونسوڵگەری گشتی ئەو وڵاتە لە هەرێم کرد.

دزەیی لە وتارەکەیدا باسی لە سیاسەت و تێڕوانینی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پتەوکردن و فراوانکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ دونیای دەرەوە و جەختی لە پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک کردەوە.