Skip to the content

کونسوڵى گشتى ئەرمینیا لەهەرێم سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد

ڕۆژی دووشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، ئارشاک مانۆکیان، کونسوڵى گشتى ئەرمینیا لەهەرێمی کوردستان، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوە، سوپاسی کونسوڵى گشتى ئەرمینیا کرد کە لە ماوەی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان ڕۆلی هەبووە لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست، ئامادەیی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامی کارکردن لەگەڵ کونسوڵگەری وڵاتەکەیان لەهەرێم.

 کونسوڵی گشتی ئەرمینیا، خۆشحاڵى خۆى نیشاندا لەو ماوەیەی کە لێرە بەسەری بردو گوتى لەمەودواش کار دەکەین بۆ زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوانمان لەو بوارانەى جێگەى بایەخى هەردوولایە.