Skip to the content

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ سەرۆکى رێکخراوى IVY ژاپۆنى کۆبووەوە

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاکاشی سایتو، سەرۆکى رێکخراوى IVY ژاپۆنى و شاندێکی یاوەرى کۆبووەوە.

ئاکاشی سایتو، باسی پرۆژەکانی ڕیکخراوەکەیانى لە هەرێمى کوردستان کرد لە بواری پەروەردە و نوژەنکردنەوەی قوتابخانەو هاوکاری وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان بۆ ناوچە جیاجیاکانی هەرێمى کوردستان و تەواوى عێراق و ئەو ئاستەنگانەى کە رووبەڕوویان دەبێتەوە کرد.

بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوە، سوپاسی ڕێکخراوی ناوبراوی کرد بۆ کاروچالاکیەکانیان لە هەرێمی کوردستان و گرنگیدان بە بواری پەروەردە و هاوکاری زیاتر بۆ کۆمەڵگەی خانەخۆیی و ئاوارە وپەنابەران و ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی پەنابەرانی سووری لە هەرێمی کوردستان رۆژ لەدوای ڕۆژ لە زیادبووندایە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە پێی توانا هاوکاری و یارمەتی مرۆیی پێشکەش بە ئاوارەو پەنابەران دەکات.