Skip to the content

وەزیری دەرەوەی نەمسا گەیشتە هەرێمی کوردستان و چەند کۆبوونەوەیەکی فەرمی دەکات

ڕۆژى سێشەممە، ١٢ ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، ئەلێکساندەر شاڵینبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا، بە یاوەریی شاندێکی باڵا، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگە و د. مستەفا ڕەمەزان نوێنەری حکومەتی هەرێم لە نەمسا پێشوازیی لێ کرا.
بڕیارە ئەمڕۆ ١٣ ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، ئەلێکساندەر شاڵینبێرگ، کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بکات و چەند پرس و باسێکی سیاسی تاووتوێ بکەن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری