Skip to the content

وەزیری ناوخۆ سەرەخۆشى لە گەل و حکومەتى ئیتاڵیا دەکات

بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، بەشداری لە پرسەی جۆرجۆ ناپۆلیتانۆ سەرۆک کۆماری پێشووی ئیتاڵیا کرد.

ڕێبەر ئەحمەد لە نزیکەوە سەرەخۆشى لە کونسوڵى ئیتاڵیا لە هەرێمى کوردستان و ستافى کونسوڵگەرى کرد بە بۆنەى کۆچى دوایی جۆرجۆ ناپۆلیتانۆ، سەرۆک کۆماری پێشووی ئیتاڵیا.

دواتر بە ناوى گەل و حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشى لە گەل و حکومەتى ئیتاڵیا لە دەفتەرى یاداشتەکاندا تۆمارکرد.