سەفین دزەیی پێشوازی لە جێگری کونسولی گشتيی تورکیا و شاندێکی ڕێکخراوەکانی کۆماری تورکیا کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ــى نيسانى ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتى ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە ئەمیر بایرەمئۆغڵو، جێگری کونسولی گشتيی تورکیا و شاندێکی ڕێکخراوەکانی کۆماری تورکیا كرد، کە بریتی بوون لە ئۆغوزخان دینلەر، ڕێکخەری ڕێکخراوی تیکا لە بەغدا، و ئێرای ئاغکایا، بەرپرسی نوسینگەی مانگی سووری تورکیا لە هەولێر، و حەسەن ڤیجل، جێگری بەڕێوەبەری وەقفی مەعریف لە عێراق.
لە کۆبوونەکەدا کە هۆشەنگ محمد، بەڕێوەبەری بەشی تورکیا لە فەرمانگە ئامادەى بوو، بهرپرسى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوه، بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و ئاماژەی بە ڕۆلی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان لە بەهاناوهچوونی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان كرد.
ههروهها نوێنەرانی ڕێکخراوەکان باسیان لە کار و چالاکیيەکانی خۆیان کرد و داوای کاراسانی زیاتریان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکانیان لە هەرێم كرد.
سهفين دزهيى سوپاس و پێزانینی خۆی سەبارەت بە کار و چالاکیيهكانى ڕێكخراوهكان دهربڕى و ئامادەیيی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی بۆ هەماهەنگی و سەرخستنی کارەکانیان خستە ڕوو.