Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازى له‌ كونسولى گشتيی فه‌ره‌نسا كرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ــى نيسانى ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە يان برێم، کونسولی گشتیی  فەرەنسا لە هەرێم کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی عێراق و هەرێم و ئەو ئالنگارییانە کرا، کە ڕووبەڕووی ناوچەکە بە گشتیی بوونه‌تەوە. هەروەها جەخت لەسەر فراوانکردنی ئاستی هەماهەنگيی دوولایەنە كرايه‌وه‌، لەو بوارانەی کە لە بەرژەوەنديی هاوبەشی هەردوولایە.