دابان شەدەڵە پێشوازى لە کونسولی گشتیى چین کرد
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٤، دابان شەدەڵە، جێگرى بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندیيەکانی دەرەوە، پێشوازی لە لیو جون، کونسولى گشتیى چین لە هەولێر، و زوو دێمین، کونسولى بازرگانى لە هەولێر و شاندى یاوەرى کرد.
لە سەرەتاى دیدارەکەدا، جێگرى بەرپرسى فەرمانگە خۆشحاڵیى خۆى بە سەردانى کونسولى گشتیى و شاندى یاوەرى دەربڕی، ئامادەییى فەرمانگەى پەیوەندیيەکانى نیشان دا بۆ هاوکارى و هەمانگیی پێویست بۆ زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییەکان و هاندانى کۆمپانیا چینییەکان بۆ وەبەرهێنانى زیاتر لە بوارە جیاوازەکان لە هەرێمى کوردستان، هەروەها سوپاسى کونسولگەرى ناوبراوى کرد لە کردنەوەى ژمارەیەکى زۆر خولى ڕاهێنان بۆ کارمەندانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چەندین بوارى جیاواز لە وڵاتى چین.
لاى خۆیەوە کونسولى گشتیی چین، خۆشحاڵیى خۆى بە ڕێکخستنى دیدارەکە دەربڕی و سوپاسى هاوکارى و هەماهەنگیى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کرد لەگەڵ کونسولگەرى چین، و باسی لە گرنگیی بازاڕى هەرێمى کوردستان بۆ کۆمپانیا چینییەکان لە چەندین بوارى جیاواز و؟ئامادەییى کونسولگەرى نیشان دا بۆ پێشکەشکردنى هاوکاریى پێویست لەم بارەیەوە. وە تیشکى خستە سەر پرۆسەى وەرگرتنى ڤیزاى چین لە هەولێر و ئاسانکارییەکان لە ڤیزە سەنتەرى هەولێر بۆ هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان.
لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە بارودۆخى ناوچەکە و پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا کرد.