سەفین دزەیی لەگەڵ جێگری کونسولی سعودیە و تیمێکی سەنتەری شا سەلمان بۆ فریاگوزاری و هاوکاريی مرۆیی کۆبووەوە
ڕۆژی پێنجشهممه ٤ــى نيسانى ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ تیمێک لە سەنتەری شا سەلمان، بۆ فریاگوزاری و هاوکاريی مرۆیی و جێگری کونسولی گشتيی سعودیە لە هەرێم کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسيی هەرێمی کوردستان و عێراق و پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. دواتر باس لە کەرتی تەندروستيی هەرێم و ئاستەنگەکانی بەردەم پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاريی تەندروستی بۆ هاووڵاتيیان کرا.
پاشان شاندی میوان باسیان لە بهرنامهى سەردانەکەیان کرد کە بریتیيە لە دابینکردنی خزمەتگوزاریيەکانی کەرتی تەندروستی، لە ناویشیاندا دابینکردنی ئامێری پزیشکيی پێشکەوتوو بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرە پزیشکیيەکان. هاوکات باس لە ڕێکاره یاساییەکان و پێویستيی هاوکاری و هەماهەنگی و ئاسانکاريی حکومەتی هەرێمی كوردستان كرا سەبارەت بە گەیشتن و هێنانى پێداویستیيەکان بە ڕێگهیەکی باش و سەلامەت بۆ ناو هەرێمى كوردستان.
لەتەوەرێکی ديكهى گفتوگۆکاندا باس لە پەیوەندی و دۆستایەتيی باشی نێوان حکومەتی هەرێم و سعودیە کرا. سەفین دزەیی سوپاسی هاوکارییە مرۆییەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیيەکانی کرد لەناوياندا ڕێکخراوەکانی وڵاتی سعودیە.