سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسولی گشتیی کۆماری ڕوسیای فیدڕاڵ لە هەرێم کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ــی نیسانی ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پێشوازی لە ماکسیم ڕۆبن، کونسولی گشتیی کۆماری ڕوسیای فیدڕاڵ لە هەرێم کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهاتەکان و ڕووداو و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا، هاوکات جەخت لە گرنگی و پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکە کرایەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ ڕوسیای فیدڕاڵ و بارودۆخی هەرێم و پرسی هەڵبژاردنى پەرلەمانی كوردستان و بایەخی سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان کرا.