نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە ڕوسیا و گرووپی هونەریی موزیکی "بـــا" دوو چالاکیی هونەرییان ساز کرد
ڕۆژی دووشەممە ١ــی نیسانی ٢٠٢٤، نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە ڕوسیا و گرووپی هونەریی موزیکی (با)، دوو چالاکیی هونەری و کولتووریی نەتەوەییی کوردیيان ساز کرد، لە دوو لە هەرە دێرینترین و بەناوبانگترین ناوەندە میوزیکییە هونەرەییەکانی ڕوسیا و جیهان.
دانەر ئەبوبەکر ئاماژەی بەوە کرد ئەو جۆرە چالاکییانە دەبنە مێژوویەکی پڕشنگدار و زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییە کلتووری و هونەرییەکان لەگەڵ ڕوسیای فیدڕاڵ.
لە لایەکی دیکەوە بەڕێوبەرانی ئەو ناوەندە زانستییە میوزیکییە جیهانییە ئومێدیان خواست بە زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەردەوامبوون لەسەر ئەو جۆرە چالاکییانە، وە هەروەها سوپاس و دەستخۆشییان لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم کرد بۆ سازدانی ئەو ئیڤێنتە.
دانەر ئەبوبەکر سوپاسی خۆی ئاراستەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و پارێزگاری دهۆک و بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەریی دهۆک كرد، ههروهها سوپاسى خۆى ئاراستهى هەموو ئەو لایەنانە كرد كه هاوکاربوون لە پشتگیری و بەڕێوەچوونی ئەو چالاکییە.